Mazın Asad
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
-سەرەڕای ئەوەی نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن دەنگدەر لە ئەمریکا بۆ ھەڵبژاردنەکان ناویان تۆمار کردووە، پێشبینی دەکرێت ١٥٠ ملیۆن کەس دەنگ بدەن.
-بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا چوار پاڵیۆراو رکابەری یەکتر دەکەن.
-دوو ملیار و ٥٠٠ ھەزار دۆلار بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی پاڵێوراوەکان خەرج کراوە.
سەرەڕای ئەوەی نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن دەنگدەر لە ئەمریکا بۆ ھەڵبژاردنەکان ناویان تۆمار کردووە، پێشبینی دەکرێت ١٥٠ ملیۆن کەس دەنگ بدەن.
بە مەبەستی هەڵبژاردنی ٤٥مین سەرۆکی ئەمریکا، چوار پاڵیۆراو رکابەری یەکتر دەکەن کە یەکێکیان بۆ کۆشکی سپی دەگوازرێتەوە.
پێشبینییەکان ئاماژە بە ١٥٠ ملیۆن دەنگدەر دەکەن کە لە پاڵێوراوانی دیموکراتەکان و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، ھیلاری کلینتۆن و کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمپ و نوێنەری لیبراڵەکان، گاری جۆنسۆن و نوێنەری پارتی سەوز، ژیل ستین پێکدێن.
ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە ژمارە بەم شێوەیەیە:
- نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن دەنگدەر لە ئەمریکا ھەیە.
- لە پرۆسەی دەنگدانی پێشوەختەدا نزیکەی ٤٠ ملیۆن دەنگ درا.
- چوار پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا رکابەری یەکتر دەکەن.
- سێ یەکی سیناتۆرەکان واتا ٣٤ سیناتۆری نوێ ھەڵدەبژێردرێت.
- خەرجی سەرجەم پاڵیوراوانی ئەمریکا بۆ بانگەشەکانی ھەڵبژاردن بە کلینتۆن و ترەمپەوە گەیشتووەتە دوو ملیار و ٥٠٠ ھەزار دۆلار.
- خەڵک بۆ ٤٣٥ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران و ١٠٠ ئەندامی ئەنجوومەنی پیران و دیاریکردنی ژمارەیەک لە پارێزگاری شارەکان، دەنگ دەدات.
- پێشبینی دەکرێت تێکرای خەرجی ھەڵبژاردنی ئەمریکا شەش ملیار و ٥٠٠ ھەزار دۆلار تێپەڕێنێت کە سێ یەکی ئەو بڕە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن خەرج کراوە.
- بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی پاڵێوراوی دیموکراتەکان، ھیلاری کلینتۆن بڕی ٦١٠ ملیۆن دۆلار و پاڵێوراوی کۆمارییەکان، دۆناڵد ترەمیش ٢٨٥ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە.
- بۆ رێکلامی تەلەڤیزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلینتۆن ١٥٧ ملیۆن دۆلار و بۆ ترەمپیش، ٤٤ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە.
- لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی کلینتۆندا چوار ھەزار و ٢٠٠ کارمەند و لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی ترەمپیش ٨٠٠ کارمەند کارییان کردووە.
- کلینتۆن بە درێژایی رکابەرییەکە ٦٨٧ ملیۆن دۆلاری وەک ھاوکاریی بەخشیوە و ترەمپیش تەنھا ٣٠٧ ملیۆن دۆلاری بۆ بەو مەبەستە بەخشیوە.