Zana Natık Kerem
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2019
ریاز ــ AA
هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەرابەڕایەتی سعوودیە رایگەیاند كە ئۆپەراسیۆنێكی جۆری بۆسەر پێگەكانی چەکدارانی حووسیی لە باشووری شاری سەنعا پایتەختی یەمەن دەستپێكردووە.
كەناڵی ئەخباریەی سعوودیە بڵاوكردەوە، هاوپەیمانییەتی عەرەبی ئۆپەراسیۆنێكی جۆری دژبە چەکدارانی حووسیی لە باشووری شاری سەنعا پایتەختی یەمەن دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەیشكردووە كە لە میانی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، چەند پێگەیەكی چەکدارانی حووسیی لە ناوچەكە كراوەنەتە ئامانج، هەروەها داواش لە خەڵكی مەدەنی كراوە كە دوور بكەنەوە لە پێگەكانی چەکدارانی حووسیی لە ناوچەكە.
لەوبارەیەوە بەپێی ئەو زانیارییانەی كە ئاژانسی ئانادۆڵو لە دانیشتوانی سەنعا دەستیكەوتووە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانییەتی عەرەبی، زنجیرەیەك هێرشیان بۆسەر چەند پێگەیەكی چەکدارانی حووسیی لە باشووری سەنعا ئەنجامداوە.
هیچ روونكردنەوەیەك لەوبارەیەوە لە لایەن حووسییەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.