Ömer Tuğrul Çam
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
بڕۆکسل - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارلز میشێل بانگەوازێکی ئاراستەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کرد و داوای لێکرد هەرئێستا ئەم جەنگە بوەستێنێت.
چارلز میشێل لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەی خستووەتەڕوو کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەنجامداوە و پەیامی پشتیوانیکردنی ئۆکراینای بۆ دووپات کردوەتەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا بەتوندی ئیدانەی لەشکرکێشییەکانی رووسیای بۆسەر ئۆکراینا کرد و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەرۆکی وڵاتانی G7 و سەرکردەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، لەو بارەیەوە کۆدەبنەوە.
چارلز میشێل باسی لەوەش کرد کە لەم کۆبوونەوانەدا هەنگاوە نوێیەکانی رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنییەکانی رووسیا تاوتوێی دەکەن و گوتیشی: "داوا لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دەکەم، هەر ئێستا ئەم جەنگە بوەستێنێت".
بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتیان بۆسەر ناوچەی دۆنباس رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دەست پێ کردووە.