Zana Natık Kerem
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
ئەنبار ــ AA
سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای قائم سەر بە پارێزگای ئەنبار، نازم بەردان رایگەیاند كە بە هۆی داعشەوە سەدا ٢٥ی، قەزاكەیان وێران بووە و داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و حكوومەتی عێراق كرد هەوڵەكانیان بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری قەزای قائم بخەنەگەڕ.
نازم بەردان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "حكوومەتی خۆجێی قەزای قائم، جەردی بۆ قەبارەی وێرانكاری قەزاكە كرد، دوای ئەوەی لە لایەن ھێزە عێراقییەكانەوە كۆنتڕۆڵكرایەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، بە پێی جەردەكە، دەركەوتووە كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و كردە تیرۆریستییەكانی داعش سەدا ٢٥ی، قەزاكەی قائم وێران بووە.
نازم بەردان هەروەها روونی كردەوە كە بە سەدا سەد ژێرخانی كارەبا و سەدا ٩٠ی، فەرمانگە حكوومییەكان لە قەزای قائم وێران بوون.
قایمقامی قەزای قایم راشیگەیاند كە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و كردە تیرۆریستییەكان، زیان بە پڕۆژەكانی ئاو، شارەوانی و ئاوەڕۆ هەروەها بە ژمارەیەك خاتووی هاووڵاتییان لە ناوەندی قەزاكە و ناحیەكانی سەربە قەزاكە گەیشتووە.
نازم بەردان داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و حكوومەتی عێراق كرد هەوڵەكانیان بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری قەزای قائم بخەنەگەڕ بە تایبەت بۆ ژێرخانی پڕۆژە خزمەتگوزاریییە سەرەكییەكان.