Hüseyin Yıldız,Muhammed Ali Kamal
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
ئیدر- AA
ساتی خۆراك خواردنی قالۆنچه ئاڵتونییه‌كان له سرووشتیی پارێزگای ئیدردا، له‌لایه‌ن كامێراكانه‌وه تۆماركرا.
قالۆنچه ئاڵتونییه‌كان كه به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا له ده‌وری گوڵه‌كان ده‌سووڕێنه‌وه و خۆیان له هه‌ڵاڵه، شیله‌ی گوڵ و گوڵه‌كان تێرده‌كه‌ن، خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رنجراكێشن كه ئه‌ویش زۆر به خێرایی فڕینه.

كامێرای ئاژانسی ئانادۆڵو توانی ساتی خۆراك خواردنی قالۆنچه ئاڵتونییه‌كان وێنه بگرێت كه به ره‌نگی دڵرفێنیان دیمه‌نێكی جوان نیشان دەدەن.

هاوكات ئه‌و خه‌باته‌ی كه مێرووه‌كان ده‌یكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و شیله‌یه‌ی گوڵ كه قالۆنچه ئاڵتونییه‌كه ده‌ریهێناوه، دیمه‌نی ناوازه‌ی خوڵقاندووه.