Ramal Mahmood
08 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2017
وان – AA
جوڵانەوەی ساریکامش لەمیانی یادکردنەوەی ١٠٢ ساڵەدا رێپێوانێکی بەبەشداری هەزاران کەس لە وان ئەنجام دا.
رێپێوانەکە بەسەرپەرشتی وەزارەتی وەرزش و لاوان ئەنجام درا، هاووڵاتییان لەبەردەم ناوچەی خلیسکەی ئاباڵی لە شارۆچکەی گەڤاش گردبوونەوە و بەبەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا و تەکبیر کێشان و سروودی ئایینی بەدرێژایی سێ هەزار مەتر رێگەیان بڕی.
دواتر لەبەردەم ناوچەی خلیسکە خولەکیک وەستان بۆ گیانی شەهیدان و سروودی سەربەخۆیی تورکیایان پێکەوە گوتەوە، چالاکییەکە بەخوێندنی قورئانی پیرۆز بەردەوام بوو. بەرپرسانی پارێزگای وانیش بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
لەمیانی چالاکییەکەدا پارێزگاری وان، ئیبراهیم تاشیاپان گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە گەنجە گیانلەسەردەستەکان بەخوێنی خۆیان لە ساریکامش وڵاتیان رزگار کرد. گوتیشی: "دەبێت داکۆکی لە وڵات، شەهیدان بەها مادی و مەعنەوییەکانمان بکەین. بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدانمان لە ساریکامش هەموو پێکەوە رێمان پێوا. داستانێکی قارەمانمان لە ساریکامش تۆمار کرا. قارەمانمان ماوەیەکی زۆر بەبرسێتی خاکەکەمانیان پاراست. ئەوان ئەگەر هاوکاری لۆجیستیکیشیان پی نەگەیشتبێت بەباوەڕ و ئیمانەوە وڵاتیان پاراست و پاشەکشەیان نەکرد. سەربازانمان لە وەرزی سەرماوسۆڵەدا بێ سڵەمڵینەوە وڵاتیان لە دوژمنان پاراست".