Sangar Hamad Azeez
12 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2016
دوو ملیۆن موسوڵمان لە مەککە کۆتاییان بە روکنەکانی فەریزەی حەج هێنا و بوونە حاجی.
دوای ئەوەی موسوڵمانان چوونە سەر کێوی عەرەفە و لەوێوە بۆ مینا و دواتر بۆ جەمەرات (بەردبارانکردنی شەیتان). لە ئێستادا روکنەکانی حەج کۆتاییهات و دوو ملیۆن موسوڵمان کە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە سعوودیە بوون، بوونە حاجی.
موسوڵمانان کە دوای بەردبارانکردنی شەیتان، چوونهوه کەعبەی پیرۆز، لە رۆژی هەینی داهاتووەوە دەست بە گەڕانەوە دەکەن بۆ وڵاتهکانیان.
لە سبەینێوە حاجییان تا ئەوکاتەی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بە سەربەستی پهرستشی خۆیان دەکەن و لە بازاڕەکاندا دەگەڕێن و دیاریی و بۆ کەسوکاریان دەکڕن.
حەج بنەمای پێنجەمە لە بنهماکانی ئیسلام ، حەج تەنھا یەک جار پێویستە لە تەمەندا بەجێبھێنرێت و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە حەج سودێکی ڕۆحی زۆر و فەزڵی گەورەی ھەیە.
ئهمساڵ ٣٥٦٥ کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج روویان لە شاری مەککەی پیرۆزکردووە.