Yusuf Şahbaz,Hemın Othman Mohammed
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2017
ئیزمیر - AA
ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانی شارۆچكه‌كانی بوجا و بۆرنۆڤای سەر بە پارێزگای ئیزمیر كهتبوونهوه، پاش هه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كۆنترۆڵكرا.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له ناوچه‌ی به‌رزایی بوجا شاهین به هۆكارێك كه هێشتا نه‌زانراوه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
پاش كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی دارستانی ئیزمیر گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ده‌ستیان به كوژاندنه‌وه‌ی كرد.
دوای هه‌وڵێكی زۆری تیمه‌كان و به به‌شداری یەک فڕۆكه، چوار هێلیكۆپته‌ر و چوار ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
به هۆی ئاگره‌كه‌وه نزیكه‌ی پێنج دۆنم زه‌وی دارستان زیانی به‌ركه‌وت.
هاوكات بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له ناوچه‌ی یاكاكۆی شارۆچكه‌ی بۆرنۆڤا كهتبوویهوه، یەک هێلیكۆپته‌ر و دوو ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه به‌كارهێنران بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه.
دوای هه‌وڵی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاگره‌كه كه زیانی به نزیكه‌ی چوار دۆنم زه‌وی دارستان گه‌یاندبوو، كۆنترۆڵكرا.