123
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
لە شارۆچکەی نسێبین سەر بە پارێزگای ماردین تیرۆریستێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە/پەیەدە-پەیەگە کە لە حەشارگەکانی باکووری سووریا هەڵاتبوو، خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردەوە.
لە ماڵپەری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆکایەتی ئەرکانی تورکیا لە زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە ''رووداوەکانی ناوخۆ'' و '' چالاکییەکانی رۆژانە'' بڵاوکرایەوە.
بەو پێی زانیارییەکان لە بەدواگەڕان لە زەوییەکی ناوچەی کانی رەشی باکووری عێراق کە بەرەو شەمزینانی هەکاری درێژدەبێتەوە بۆمبێکی دەستکرد پووچەڵ کرایەوە.
تیرۆریستێکی پەکەکە/پەیەدە-پەیەگە، کە لە حەشارگەکانی باکووری سووریا هەڵاتبوو، خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردەوە لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای ماردین.
لە بەدواداگەڕانی تیمی پووچەڵکردنەوە لە زەوییەکی لادێی دەرەجیکی سەر بە شارۆچکەی شەمزینانی هەکاری، یەک بێتەل و بۆمبێکی دەستکرد و ژمارەیەکی زۆر کەرستە و ئامرازی بەکارهێنانی رۆژانە دەستیان بەسەردا گیرا.