Büşra Selvi Öğütcen,Mehmet Şah Yılmaz
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
ماڵپەڕی "Worldometer" نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ٤٣ ملیۆن و دوو هەزار و ٣٢٢ کەس لە جیهاندا دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیش لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە هەشت ملیۆن و ٨٢٧ هەزار و ٩٣٢ حاڵەتە.
دوای ئەمریکاش ١٠ وڵاتی دیکە دێن کە ریزبەندییەکانیان بەم شێوەیەیە: هیندستان (حەوت ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ٧٤٠)، بەڕازیل (پێنج ملیۆن و ٣٨١ هەزار و ٢٢٤)، رووسیا (یەک ملیۆن و ٥١٣ هەزار و ٨٧٧)، ئیسپانیا (یەک ملیۆن و ١١٠ هەزار و ٣٧٢)، فەڕەنسا (یەک ملیۆن و ٨٦ هەزار و ٤٩٧)، ئەرجەنتین (یەک ملیۆن و ٨١ هەزار و ٣٣٦)، کۆلۆمبیا (یەک ملیۆن و حەوت هەزار و ٧١١)، مەکسیک (٨٨٦ هەزار و ٨٠٠)، پێرو (٨٨٦ هەزار و ٢١٤) و بەریتانیا (٨٥٤ هەزار و ١٠).