Erbil Başay
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2021
بەرلین - AA
لە ئەڵمانیا هێرش بۆسەر موسڵمانان لە ساڵی ٢٠٢٠دا، بە بەراورد بە ساڵی پێشتری سەدا دوو زیادیکردووە.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئۆسنابروک، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیاری ژمارەیەک پەرلەمانتارانی چەپڕەودا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٢٠٢٠دا، لانیکەم ٩٠١ هێرش کراوەتە سەر موسڵمانان و دامودەزگاکانی سەربە موسڵمانان.
باس لەوەیش کرا کە زۆربەی ئەو تاوانانە لەلایەن راستڕەوە توندئاژۆکانەوە ئەنجامدراوە.
هەروەها باس لەوە کرا کە لەو هێرشانەدا، ٤٨ کەس برینداربوون و لە ٧٧ رووداویشدا هێرش کراوەتە سەر مزگەوتەکان.
لە ساڵی ٢٠١٩دا، ٨٨٤ هێرش کرابووە سەر موسڵمانان و دامودەزگاکانی سەر بە موسڵمانان. بەوەیش دەردەکەوێت کە لە ٢٠٢٠دا، بە بەراورد بە ساڵی پێشتری هێرشی سەر موسڵمانان سەدا دوو زیادیکردووە.