Muhammet Nazım Taşcı
12 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2021
ئیسلام ئاباد- AA
ئەو بارانە بەهێزەی کە چەند ناوچەیەکی پاکستانی گرتووەتەوە بووەتە هۆی چەندین کارەسات و رووداو و تا ئێستاش ١٨ کەس بههۆیهوه گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی کە لە راگەیاندنەکانی پاکستاندا بڵاو کراونەتەوە، بارانی بەلێزمە کاریگەریی نەرێنی لەسەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئەو وڵاتە دروست کردووە.
لەو چوارچێوەیەشدا لە ناوچەی تۆرگار سەربە هەرێمی خەیبەر پاختونخوا، سێ خانوو بەهۆی بارانی بەلێزمەوە داڕوخاون و بههۆیهوه، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی پاکستان، باس لەوە دەکەن کە کاری تیمە فریاگوزارییەکان بۆ بە هاناوە چوونی لێقەوماوان بەردەوامە و مەترسی ئەوەش هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر ببێت.
هەروەها دروستبوونی لافاو لە ناوچەکەدا، زیانی بە ژمارەیەکی زۆر خانوو و کێڵگەی کشتوکاڵیی گەیاندووە.
پێشتریش بەهۆی بارانی دوو رۆژی رابردووەوە لە هەرێمی پەنجاب، حەوت کەس گیانیان لەدەستدابوو کە چواریان منداڵ بوون.
ساڵانە وڵاتانی باشووری ئاسیا لە مانگەکانی حوزەیران تا ئەیلوول رووبەڕووی باران بارینی وەرزیی دەبنەوە کە زەرەر و زیانێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.