Sarmand Hameed
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن محەمەد (دروودی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان و مرۆڤایەتی کرد و رایگەیاند، ھیوادارم لەم یادە پیرۆزەدا ھەموومان بەھا جوانەکانی ئیسلام به‌راستگۆیی به‌رجه‌سته بکه‌ین کە خۆی لە دادپەروەری و لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردندا دەبینێتەوە.
بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە کە ئەم یادە پیرۆزە لە سەردەمێکدا دەکەینەوە کە تیرۆریستان دەیانەوێت بەھا پیرۆزەکانی ئیسلام بشێوێنن، ئه‌وانه مەترسیین بۆسەر ئایین و گیان و ماڵی هاووڵاتییان بێ جیاوازی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئایینه‌که‌مانه‌وه نییه و ئیسلام بێبه‌ریه لێیان، سڵ له هیچ تاوانێکی کوشتن و له‌ناوبردنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ناکه‌نه‌وه، که ئه‌مه به روونی له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ره‌تکراوه‌ته‌وه.
سەرۆک بەرھەم راشیگەیاند، پێویستە ئەم یادە پیرۆزە ھانمان بدات بە راستی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دابین بکەین، دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران بوەستینەوە، له‌رێگای ئه‌نجامدانی چاکسازی راسته‌قینه و ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد، بۆ بەدیھێنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار.
دەقی وتارەکەی سەرکۆماری عێراق:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
"وما أرسلناكَ إلا رحمةً للعالمين"
صدق الله العظيم
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن محەمەد (درودی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی موسڵمانان و مرۆڤایەتی دەکەم، ھیوادارم لەم یادە پیرۆزەدا ھەموومان بەھا جوانەکانی ئیسلام به‌راستگۆیی به‌رجه‌سته بکه‌ین کە خۆی لە دادپەروەری و لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردندا دەبینێتەوە.
ھەر بەم بۆنەیەشەوە داوا له هاووڵاتییان ده‌که‌م به‌ره‌چاوکردنی خۆپارێزی له په‌تای کۆرۆنا ئه‌م یاده مه‌زنه بکه‌نه‌وه و ژیانی خۆیان و خێزانه‌کانیان بپارێزن ھەم لەکاتی ئەم یادە و ھەم لەکاتەکانی تردا.
بەپابەندبوون بە رێبازی پێغەمبەر کە ھەمیشە موسڵمانانی ھانداوە بۆ دورکەوتنەوە لە ھەرشتێک کەزیانی بۆ خۆیان و بۆ خەڵكی تر ھەبووبێ، هیوادارم بتوانین له‌سه‌ر رێی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بین که خوای گه‌وره له باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی (وإنك لعلى خلق عظيم).
ئەم یادە پیرۆزە لە سەردەمێکدا دەکەینەوە کە تیرۆریستان دەیانەوێت بەھا پیرۆزەکانی ئیسلام بشێوێنن، ئه‌وانه مەترسیین بۆ سەر ئایین و گیان و ماڵی هاووڵاتییان بێ جیاوازی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئایینه‌که‌مانه‌وه نییه و ئیسلام بێبه‌ریه لێیان، سڵ له هیچ تاوانێکی کوشتن و له‌ناوبردنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ناکه‌نه‌وه، که ئه‌مه به روونی له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ره‌تکراوه‌ته‌وه، وه‌ک خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: "مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا".. ئه‌مه بنه‌مای رێزگرتنی ئیسلامه که له قورئانی پییرۆزدا هاتووه.
بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموومانە بەتایبەتی زانایانی ئاینیی کە دژی ئەو گروپ و تاقمە تیرۆریستانە بوەستنەوە و رێگە نەدەین ئایینی پیرۆزی ئیسلام که ئایینیی ئاشتی و لێبوردەییە بەکاربھێنن و نییه‌تی شه‌ره‌نگێزانه‌ی خۆیانی پێ په‌ره‌ده‌پۆش بکه‌ن.
پێویستە ئەم یادە پیرۆزە ھانمان بدات بە راستی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دابین بکەین، دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران بوەستینەوە، ئەوانەی قوت و ژیانی خەڵک و خیزانەکانیان بەتاڵان دەبەن و بە پارەی حەرام گیرفانی خۆیان پر دەکەن سزا بدرێن.
کاتێک ئه‌م یاده ده‌که‌ینه‌وه له به‌رده‌م قۆناغێکی گرنگی بیناکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تداین بۆ فەراھەمکردنی دادپه‌روه‌ری و ئازادی و رێزگرتن له که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان، ئه‌مه‌ش له‌رێگای ئه‌نجامدانی چاکسازی راسته‌قینه و ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد، بۆ بەدیھێنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار.
ھاووڵاتییانی خۆشەویست....
لە کۆتاییدا و جارێکی تریش له‌م یاده مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی لە تەواوی موسلمانان دەکەم و پیرۆزبایی لە ھەموو ھاووڵاتییان دەکەم، هیوادارم له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکی باشتر به‌یه‌که‌وه ئه‌م یاده بکه‌ینه‌وه، داواکارم له‌خوای گه‌وره هاوکارمان بێت.
ئێوەش ھەر ئاسودە و سەرکەوتوو و سەلامەت بن.