Firdevs Yüksel
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٤ دۆلار و ٢٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه بۆ ٤٤ دۆلار و ٦٣ سه‌نت و به ٤٣ دۆلار و ٨٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٥دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا ٠،٩٤ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٤ دۆلار و ٢٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤١ دۆلار و ٦٦ سه‌نت فرۆشرا.
هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره‌كان له‌باره‌ی دروستكردنی ڤاكسینی چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئابووری له جیهاندا و به‌مه‌یش نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٤ دۆلار و ٢٢ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٩٠ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٥٨ سه‌نت بمێنێته‌وه.