Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
سێرت - AA
تەرمی یەکێکی دیکە لەو کرێکارانەی ببوو بەژێر خاک و خۆڵەوە لهشارۆچکهی شیروانی سهربه پارێزگای سێرت لەئەنجامی داڕووخانی کانێکی بهردیندا، دۆزرایەوە.
هەوڵەکانی هەریەک لە ئافاد، تیمەکانی رزگاریی پزیشکی، مانگی سووری تورکی و جەندرمە بەسەرپەرشتی هەریەک لە پارێزگاری سێرت، مستەفا توتوڵماز و جێگری سەرۆکی ئافاد، مەهمەت خالس بیلدەن و کاربەدەستانی وەزارەتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان بەمەبەستی دەستگەیشتن بەو کرێکارانەی بوون بەژێر خاک و خۆڵی کانە بەردینەکەوە، بەردەوامە.
تیمەکان دەستیان بە تەرمی یەکێکی دیکە لەکرێکارەکان لەژێر خاک و خۆڵی کانە داڕووخاوەکەدا، گەیشت. بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەریی لە نەخۆشخانەی گشتیی سێرت کرا.
پیشتریش تەرمی 5 کرێکاری دیکە دۆزرابوونەوە و دەرهێنرا بوون.
هەوڵی تیمەکان بۆ گەیشتەن بە 10 کرێکارەکەی دیکە بەردەوامە.