Esma Abbas Fazıl
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2015
بەدیعه ئەكیجی کە باڵای 65 سانتیمەترە و خاوەن پێداویستی تایبەتە، لەسەر پشتی دایكی ھاتە بنكەی دەنگدان و دەنگی دا.
بەدیعە ئەكیجی لەسەر پشتی دایكی حەلیمە ئەكیجی لە قوتابخانەی سەرەتایی مەولانا لە سندووقی ژمارە 1003 دەنگی دا.
ئەو پۆلیسانەی كە بە مەبەستی پاراستنی رەوشی ئەمنی ھەڵبژاردنەكان لە بنكەكانی ھەڵبژاردن ئەركی خۆیان جێبەجی دەكەن یارمەتی دایكی بەدیعە-یان دا. دایكی بەدیعە بە پەیامنێری ئانادۆڵو رایگەیاند كە كچەكەی لە منداڵییەوە كەم ئەندامە و قسە ناكات.
دایكی بەدیعە لە دریژەدا گوتی: "كچەكەم كەم ئەندامە لەبەر ئەوە لە سەر پشتم ھێناومەتە سەر سندووقی دەنگدان. دەنگم بۆ خۆم وكچەكەم دا. ھەڵبژاردنەكان خێردار بێت. ھێوای سەلامەتی بۆ ئومەتی محەمەد دەخوازم. خوا ئەم خوێنە بوەستێنیت".