Adam Abu-bashal
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
ئەبوجا - AA
لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان دوو گرووپی نەژادی لە ویلایەتی ئیدۆ باشووری نێجیریا، ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی میدیاکانی نێجیریا، بەرپرسێک لە پۆلیسی ویلایەتی ئیدۆ لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کردووە کە لە شاری بەنین پایتەختی ویلایەتەکە شەڕ لەنێوان دوو گرووپی نەژادیدا دروست بووە و بەهۆیەوە ١٨ کەس کوژراون کە دووانیان پۆلیس بوون.
بەرپرسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە پێکدادانەکەدا، ژمارەیەکی زۆر بریندار کەوتوونەتەوە و ژمارەیەک خانووش سووتێنراوە.
هەروەها بەرپرسەکە باسی لەوە کردووە کە هێزە ئەمنییەکان رەوانەی ناوچەکە کراون و رەوشەکە کۆنترۆڵ کراوە.
بەهۆی بەشکردنی سەرچاوە سروشتییەکان لەنێوان گرووپە جیاوازەکان لە ویلایەتی ئیدۆ، ناو بە ناو شەڕ و پێکدادانی توند دروست دەبێت.