Abdullah Shukur
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
جنێڤ - AA
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، سێرگى لاڤرۆڤ ئه‌مریكاى تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى كه راهێنانى به سوپاى وڵاتانى ئه‌ورووپا له بوارى چه‌كى تاکتیکی ناوه‌كى به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانیان له دژى رووسیا، كردووه.
لاڤرۆڤ له كۆنفرانسى داماڵینى چه‌ك كه تاكو ئێستا له نووسینگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شارى سویسرا به‌رده‌وامه، وتارێكى پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه دەبێ هه‌وڵێكى سیستهماتیكى گشتگر به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌ركردنى سه‌قامگیرى و ئاسایشى ناوچه‌یى و جیهانى، بدرێت.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ئه‌مریكا رێگرى له "داماڵینى چه‌كى ناوه‌كى" له ئه‌ورووپا ده‌كات. گوتیشى: "به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى له دژى رووسیا، وڵاتى ئه‌مریكا له بوارى چه‌كى تاكتیكى ناوه‌كى راهێنان به سوپاى وڵاتانى ئه‌ورووپا ده‌كات".
لاڤرۆڤ باسى ئه‌و بۆمبه ئه‌تۆمییه كرد كه ئه‌مریكا له جه‌نگى جیهانى دووه‌م له ژاپۆن به‌كارى هێناوه و گوتیشى: "هیوادارین هاووڵاتیانى ئه‌ورووپا ده‌نگى نه‌خێر به‌كاربهێنن له دژى جێگیركردنى گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین چه‌كى کۆمەڵکوژ له خاكه‌كه‌یان".
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه داماڵینى چه‌كى ناوه‌كى بووه‌ته رۆژه‌ڤى سه‌ره‌كى نێوده‌وڵه‌تى و رووسیاش هاوكار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌كى هێرشبەری ستراتیجى.